مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى به‌رده‌وامى داخستنى گه‌رووى هورمز، هاوكات كه‌مبوونه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ، نرخى هێلكه له بازاڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه.
سابیر عه‌زیز، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى هێلكه یه‌ك كارتۆن له 53 هه‌زار دیناره‌وه گرانبووه بۆ 67 هه‌زار دینار”.
وتیشى “یه‌ك ته‌به‌قه هێلكه له‌سه‌ر خۆمان 5500 دینار ده‌كه‌وێت، به هاوڵاتییان ده‌ده‌ینه 6000 هه‌زار دینار، به تاكیش 5 هێلكه به هه‌زار دیناره”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى گه‌رما، خواست له‌سه‌ر هێلكه كه‌مده‌بێته‌وه و هێلكه زۆر ده‌بوو، نرخه‌كه‌شى هه‌رزان ده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى گه‌رووى هورمز تا ئێستا هێلكه گرانه”.
ع