مه‌ودا میدیا-
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند “ئێمە ریکۆردمان شکاند لە جیهاندا لە بەلجیکامان بردەوە بۆ پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێم”.
وتیشى “پێش هه‌رێمى كوردستان به‌لجیكا بوو، به‌ڵام هه‌رێم پێش كه‌وت، ئەمە شتێکی زۆر خراپە، چونکە خەڵک دەنگی بە ئێمە داوە ئەمانەتە و ناكرێت به‌و جۆره مامه‌ڵه بكه‌ین”.
باسى له‌وه‌شكرد “هەفتەی رابردوو لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ یەکێتیی کۆبووینەوە ئەم هەفتەیەش جارێکی دیکە کۆدەبینەوە”.
دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا نه‌توانراوه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێكبهێنرێت.
ع