مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق سەبارەت بە دەستپیکردنەوەی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئێران ئاشکرایکرد بەغدا ئامادەیە نێوەندگیریی لەنێوان واشنتۆن و تاران بکات لەپێنا کەمکردنەوەی گرژییەکان.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند “بەغدا پێشتریش لە ماوەی ئیدارەکانی پێشوودا رۆڵی هەبووە لە نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان تاران و واشنتۆن، بەڵام لەئێستادا هیچ پەیامێکی ئەمەریکی پێ نییە بۆ ئێران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جەنگی ئەمەریکا و ئێران زیانی راستەوخۆی بە عیراق گەیاندووە لەرووی ئابوورییەوە، بۆیە بەغدا ئامادەیە نێوەندگیریی نێوان ئەو دوو وڵات بکات و زەیدی سەردانی ئێران دەکات، پێش هەر گفتوگۆیەک دەبێت شەڕ و گرژییەکان رابگیرێن”.
ب ح