مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له سنورى سلێمانى و پێنجوێن ته‌رزه‌ى به‌هێز ده‌بارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند “ئەمشەو پێنجشەممە لەسەر هەینی شه‌پۆلێكى باران بارین سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌گرێته‌وه و بارانى به‌هێز ده‌بارێت”.
وتیشى “لە شاری سلێمانی و ناو قەزای پێنجوێن و ناوچە جیا جیاکانی سنوری گەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجە و سلێمانی و دەوروبەریان، هەندێک کات باران بارینی بەلێزمە دەبارێت و تەرزە بارینمان دەبێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەگەرێکی بەهێزە بۆ ماوەیەکی کاتی تەرزەی بەهێز ببارێ، لافاوی کاتیی دروست ده‌بێت٫ هەندێک کات بای بەهێز چالاک دەبێت و باشتره حه‌زه‌رى حۆتان بكه‌ن و ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت رابگرن”.
ع