قوباد تاڵەبانی: یەکێتی پابەندە بە بەڵێنەکانییەوە

مەودا میدیا-

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال مەڵبەندی دهۆی یەکێتی لە دهۆک بەسەرکردەوە و داوای لە ئەنجومەنی مەڵبەندەکە کرد بتوانن بە باشترین شێوە سیاسەتی یەکێتی لە سنووری بادینان جێبەجێ بکەن و رێکخستنەکان ببووژێننەوە.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند “یەکێتی بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سیاسەتێکی روون و شەفافی هەیە و لەگەڵ دەنگدەرەکانی راستگۆیە و پابەندە بە هەموو ئەو بەڵێنانەی لەکاتی هەڵبژاردن بە دەنگدەرانی داوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم قۆناغەدا لە هەموو کات بەهێزترە و لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکەدا بۆ پرسە گرنگەکان حیسابی تایبەت بۆ سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو ” لە دوای سەرۆک مام جەلال-ەوە هیچ کاتێک پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی یەکێتی وەک ئێستا بەهێز نەبووە و سەرۆکی یەکێتی بە بەردەوامی لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیاری نێودەوڵەتیی لە پەیوەندیدایە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان