سەرۆکی یەکێتی: عاشورا هەڵگری وانە باڵاکانی مرۆڤایەتییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی رۆژی عاشوورا پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد ساڵیادی عاشورا، یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) و هاوەڵانییەتی. بیرهێنانەوەی سەرکەوتنی حەقە بەسەر نادادپەروەریدا و وێنای قوربانیدانە لەپێناو پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “عاشورا هەڵگری وانە باڵاکانی مرۆڤایەتی و ماناکانی فیداکارییە کە لە رێگەیانەوە هەوڵ بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی و دەستپێکردنی رێگەی چاکسازیی دەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەم ماتەمەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزیی و کارکردنی پێکەوەیی دەکەنەوە، بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و بەهێزترکردنی برایەتی و پێکەوەیمان بۆ داهاتوویەکی گەش و چەسپاندنی ئەو بنەما پیرۆزانەی کە قوربانییان بۆ دراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان