مه‌ودا میدیا-
له یه‌كه‌م رۆژى هێرشه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و كردنه ئامانجى نووسینگه‌كه‌ى عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران، ناوبراو كوژراو دواى نزیكه‌ى سێ مانگ هێشتا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌نێژراوه.
له شه‌وى 27ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به هاوبه‌شى، هێرشى مووشه‌كییان كرده سه‌ر ئێران و نووسینگه‌ى خامنه‌یی به ئامانج گیرا، له‌و هێرشه‌دا خامنه‌یی و چه‌ند كه‌سێكى نزیك له خێزانه‌كه‌ى كوژراون.
دواى تێپه‌ڕبوونى نزیكه‌ى سێ مانگ به‌سه‌ر كوژرانى خامنه‌یی، به‌ڵام تا ئێستا ته‌رمى ناوبراو نه‌نێژراوه.
به‌پێى میدیا جیهانییه‌كان له زارى به‌رپرسانى ئێران، هۆكارى نهناشتنى ته‌رمى ناوبرا بۆ شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات ترسى ئێران له‌وه‌ى له مه‌راسیمى به خاكسپاردنى ته‌رمى خامنه‌یی، كه سه‌رجه‌م به‌رپرسانى باڵاى سه‌ربازیی و حكومیی به‌شداریی ده‌كه‌ن له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ئامانج بگیرێن و گورزێكى كه‌مه‌رشكێن له ئێران بدرێت.
هه‌رچه‌نده زیاتر له مانگێكه ئێران و ئه‌مه‌ریكا ئاگربه‌ستیان ئه‌نجامداوه و هیچ هێرشێك ئه‌نجامنه‌دراوه، به‌ڵام ئێران ئاماده‌نه‌بووه رێوڕه‌سم بۆ ناشتنى ته‌رمى خامنه‌یی ئه‌نجامبدات كه بڕیاره له شارى مه‌شهه‌د به خاكبسپێردرێت.
له دواى كوژرانى خامنه‌یی، دواى چه‌ند رۆژێك، به فه‌رمانێكى سوپاى پاسدارانى ئێران، موجته‌با خامنه‌یی، كوڕى عه‌لى خامنه‌یی به رێبه‌رى باڵاى ئێران دانرا، به‌ڵام ناوبراو به‌هۆى هێرشه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌وكات ئه‌ویش له نووسینگه‌كه‌ى خامنه‌یی باوكى بووه، برینداربووه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا هیچ ده‌ركه‌وتنێكى نه‌بووه.
ع
ع