مەودا میدیا-
وتەبێژی قەرارگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکرد قۆناغێکی نوێی هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەستپێکردووە.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی قەرارگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند “شەپۆلی حەوتەم و هەشتەمی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستەقینەی 4، بۆ سەر ئەمەریکا و ئیسرائیل ئەنجامداوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بنکەی دەریایی (عەلی سالم)ی ئەمەریکا لە کوەیت بەتەواوی لەکارکەوتووە و سێ دامەزراوەی ژێرخانی دەریایی (محەممەد ئەحمەد) تێکشکێندراون، هەروەها لە بەحرەین، بنکەیەکی دەریایی ئەمەریکا لە بەندەری سەلمان بە چوار درۆن کراوەتە ئامانج و زیانی گەورە بە ناوەندەکانی فەرماندەیی و پشتیوانییان گەیشتووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (ئەبراهام لینکۆڵن)ی ئەمەریکایان بە چوار مووشەکی کرووز کردووەتە ئامانج و دوای هێرشەکە کەشتییەکە لە شوێنی خۆی بەرەو باشووری رۆژهەڵاتی زەریای هیندی پاشەکشەی کردووە، هەورەها لە ناوچەی کەنداو و گەرووی هورمز، سێ کەشتی نەوتی ئەمەریکا و بەریتانیا بە مووشەک کراونەتە ئامانج”.
ب ح