کوژانەوەی گشتیی کارەبا روویدا

مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد هاوڵاتییان ئاگادار دەكەنەوە بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە بەشێکی پارێزگای دهۆک روویداوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند ” لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتییان بگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا راستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان کە بەمنزیکانە ئاسایی دەبێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان