دۆلار ده‌ستى به‌ دابه‌زین كرد

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى دابه‌زینى تۆماركرد به‌راورد به‌ چه‌ند رۆژى رابردوو”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار بۆ 170 هه‌زار دینار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار بۆ 167 هه‌زار و 500 دینار دابه‌زى”.

ئه‌و دابه‌زینه‌ دواى قسه‌كانى عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراقه‌ كه‌ شه‌وى رابردووتر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، به‌ پلان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن نرخى دۆلار بۆ 155 هه‌زار دینار دابه‌زێت.

هاوكات بانكى ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند، دۆلارێكى زۆر له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌گاته‌ عیراق و نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان