مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى خاووبوونهوهى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و ئێران، نرخى نه‌وت دابه‌زینى تۆماركرد و بۆ خوار 100 دۆلار دابه‌زى.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 95 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، به‌هۆى خاووبوونهوهى شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران نرخى نه‌وتیش دابه‌زى.
هه‌روه‌ها، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 88 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت و دابه‌زینى تۆماركرد.
دواى لێدوانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى دانوستانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، نرخى نه‌وت دابه‌زینى تۆماركرد.
غ