کاروان گەزنەیی: هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دیارینەکراوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کوۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکریکرد هاوپەیمانێتییەکیان لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەیە و هاوپەیمانێتییەکەیان لە شوێنی خۆیەتی، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دیارینەکراوە”.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەنێوان یەکێتی و پارتی لەسەر دابەشکاریی پۆستەکان لە کابینەی حکومەتی نوێی هەرێم نەکراوە و بڕیاری یەکێتی لەمبارەیەوە روونە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، یەکێتی کۆمەڵێک بەڵینی بە کۆمەڵانی خەڵک داوە و سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان، بەڵام دەرگای گفتوگۆی دانەخستووە و کراوەیە و هاوپەیمانێتییان لەگەڵ نەوەی نوێ هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو “یەکێتی خاوەنی پەیوەندییەکی فراوانی هەرێمی و نێودەوڵەتییە و بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیوەندییەکانیان خستووەتەخزمەت کۆمەلانی خەڵکی کوردستانەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان