مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە (دوو)ی یاسادانانی پەرلەمان بەڕێوەچوو کە لە سێ تەوەر پێکهاتبوو، ئەویش پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی باسکردووە.
پۆڵا شەھید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “تەوەری یەکەمی دانیشتنەکە بریتی بوو لە سوێندخواردنی یاسایی حەوت ئەندامی نوێی پەرلەمان، کە هاتنە شوێنی ئەو ئەندامانەی پێشوو کە لە کابینەی نوێی حکومەتدا پۆستی وەزارییان وەرگرتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تەوەری دووەمی دانیشتنەکە پڕۆسەی لێپرسینەوە (استجواب) لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان (حەیدەر مەککی). سەرەڕای ئامادەنەبوونی ناوبراو بۆ پێشکەشکردنی روونکردنەوە، بەپێی ماددەی (61) لە دەستووری هەمیشەیی عیراق و بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ غیابەکەی، پڕۆسەکە بە شێوازی (غیابی) بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا بەکۆی دەنگی ئەندامان، ناوبراو لە پۆستەکەی بەخشرا، (جێی ئاماژەیە لە چوارچێوەی حکومەتی فیدراڵدا 22 دەستەی سەربەخۆ هەن کە راستەوخۆ بەستراونەتەوە بە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانەوە)”.
ئەوەشی خستەڕوو “تەوەری سێیەم تایبەت بوو بە گفتوگۆی گشتیی (المناقشة العامة)؛ لەم تەوەرەدا بەندە وەک ئەرکێکی سەرشانی، پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی باسکردووە و گەیاندوویەتییە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق”.
ب ح