مه‌ودا میدیا-
رۆژانه ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان به‌رزده‌بێته‌وه و له چه‌ند رۆژى داهاتووشدا به‌نداوه‌كه به ته‌واویی سه‌رڕێژده‌كات و پڕده‌بێت.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌نداوى دوكان رۆژانه بڕێكى زۆر ئاوى تێده‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات له چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌نداوه‌كه سه‌رڕێژبێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “رۆژانه 10 سانتیمه‌تر ئاوى به‌نداوه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه، له ئێستاشدا ته‌نها یه‌ك مه‌ترى ماوه بۆ سه‌رڕێژبوون، باران بارینى رۆژى رابردوو پڕبوونى بێل ماوسه‌كه خێراتر ده‌كات و ره‌نگه له هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رڕێژبوونى ببینین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بڕێكى زۆر ئاو گلدراوه‌ته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نییه، له ساڵى 2019ه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره جارێكى تر به‌نداوه‌كه پڕده‌بێت كه كۆى گشتیی سه‌رو شه‌ش ملیار مه‌ترسێجا ئاوى تێدابێت”.
ع