مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌وه‌ندییه‌كانى عیراق، له ئێستا خزمه‌تگوزارى كۆڕه‌ك تلیكۆم له عیراق به‌رده‌ست نییه.
چه‌ند هاوڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندییان به مه‌ودا میدیاوه كردوه و باسیان له‌وه‌كردوه، سه‌ردانى شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراقیان كردوه، به‌ڵام خزمه‌تگوزارى كۆڕه‌ك تلیكۆم به‌تایبه‌ت ئینته‌رنێت به‌رده‌ست نییه.
ئه‌وان باسیان له‌وه‌كردوه، ئه‌وه كێشه‌ى بۆ دروستكردون و ناچاربوون په‌نا بۆ كۆمپانیاى تر‌ى په‌یوه‌ندیی ببه‌ن بۆ به‌ڕێكردنى كاره‌كانیان.
ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى عیراقه كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیان پێكردوه بۆ داخستن و راگرتنى په‌یوه‌ندییه‌كان و خزمه‌تگوزارى ئه‌و كۆمپانیایه كه به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى باج له‌سه‌رى راگیراوه.
ع