ئەمەریکا لە گەرووی هورمز پرۆسەی ئازادیی دەستپێکرد

مەودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئاشکرایکرد دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بە پاڵپشتی زیاتر لە 100 فڕۆکە و هەزاران سەرباز.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند “هێزەکانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیانکردووە بە پشتگیریکردنی پڕۆژەی ئازادی ئامانج لێی گەڕاندنەوەی ئازادی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانە لە گەرووی هورمز”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم ئۆپراسیۆنە پشتگیری ئەو کەشتییە بازرگانییانە دەکات کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی ئازاد لە گەرووی هورمز و رێڕەوە نێودەوڵەتییەکە تێپەڕن، لە هەمانکاتدا گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران دەپارێزن”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەوڵەکەیان بە پشتگیری (تێکشکێنەری مووشەکی رێنماییکراو، زیاتر لە 100 فڕۆکەی وشکانی و دەریایی، درۆنی بۆمبرێژکراو و 15 هەزار کارمەندی فریاگوزاری سەربازیی) دەستپێکردووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان