مهودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران له پەیامێکی نوێدا دهڵێت، گەمارۆ دەریاییەکان پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، دهشڵێت، ئهمهریكا و ئیسرائیل بهرپرسیارن.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک كۆماری ئێران رایگەیاند “ئەمهریکا و ئیسرائیل بەرپرسیارن لە هەر جۆرە نائارامییەک لە کەنداوی فارس، کەنداوی ناوبراو مەیدانی ئیرادەی تاکلایەنەی دەرەکی نییە و ئاسایشی ئەم ناوچە ستراتیژییە تەنها بە هاوکاری وڵاتانیی ناوچەکە دابین دەکرێت، ئەم رێڕەوە ئاوە ستراتیژییە بەشێکی جیانەکراوەیە لە ناسنامەی نیشتمانیی ئێرانییەکان و هێمای سەروەریمانە”.
وتیشى “ئەمڕۆ دوژمنەکانمان بە گۆڕینی شێوازەکەیان، ستراتییژی گەمارۆی دەریایی و سنووردارکردنی هاتوچۆ بازرگانییەکان لە دەریادا وەک ئامرازێکی نوێی فشار دژی حکومەت و گەلی ئێران بەکاردەهێنن”.
ئهوهشى خستهڕوو “هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی گەمارۆ و سنووردارکردنی دەریایی، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دژی بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و ئاشتی و سەقامگیریی جیهانییە و چارەنووسی شکستهێنانە”.