بافڵ جەلال تاڵەبانی: داوای یەکێتی داوای خەڵکە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەندرۆ بیزلی، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنیی و ئابوورییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بە گرنگ زانرا.

پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند “داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز کە توانای خزمەتکردنی هەبێت بەبێ جیاوازیی و دەمانەوێت هاوسەنگی و شەراکەت و پێکەوەیی بنەمای کارکردن بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان