لەتیف نێروەیی وەڵامی هێمن هەورامی دەداتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێم بە رێکەوتننامە دەکرێت نەک بەفشار، کورسیەکانیان هاوسەنگە و دەبێت بە یەکسانی بەشداربن لە حکومەت.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند “هێمن هەورامی دەڵێت فشارێکی زۆریان لەیەکێتی کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە دواخستنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، ئێمەش دەڵێین پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر بەرێککەوتنێکی هاوسەنگ دەکرێت نەک بە فشارێکی زۆر و سەردەمی فشارش بەسەرچووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جەنابی دەڵێت ئێمە سازشمان لە پشکی خۆمان کردووە بۆ یەکێتی و ئەوان رازی نین، ئێمە دەڵێین کورسییەکانمان لە ئێستادا بەقەدەر یەکەو دەبێ بە هاوبەشی و بە یەکسانی دابەشیان بکەین نەک ئێوە پشکمان بدەنێ، بۆیە تۆماتبارکردنی یەکێتی بە دواخستنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم تۆمەتێکی نالۆژیکی یە و سەردەمی ئەو جۆرە تۆمەتە نابەجێیانە بەسەر چووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پارتی دەڵێن ئێمە بەرێکەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ نارازین و ئەو رێککەوتنە کێشەی دروستکردووە ، ئێمە دەڵێین رێکەوتنەکە هاوسەنگی دەگەرێنێتەوە بۆ هەرێم و دژی هیچ لایەنێک نییەو گەرانەوەی هاوسەنگی لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندایە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان