مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد سوپاسی هەوڵەکانی پاکستان دەکەن بۆ راگرتنی ئەو جەنگەی کەلەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە بەسەر وڵاتەکەیاندا سەپێندراوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “دانووستانیان لە ئیسلام ئاباد رەتنەکردووەتەوە بەڵام نیگەرانین لە مەرجەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “میدیاکانی ئەمەریکا هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە دانووستانەکان دەشێوێنن لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا ئەمەریکا و ئیسرائیل چوارجار وێستگەی ئەتۆمی بوشەهریان بۆردومان کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “تیشکدانەوەی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر زیانی بۆ تەواوی وڵاتانی کەنداو دەبێت، نەک تەنها ئێران، هێرشەکان بۆ سەر کەرتی پترۆکیمیایی ئامانجی راستەقینەی ئەمەریکا ئاشکرا دەکەن”.
ب ح