مەودا میدیا-
شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت”سبەی گەرمای تاقەتپڕوكێن روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرماش بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە.
پێشڕەو محەممەد، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” سبەی چوارشەممە، سبەی پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو لە ناوچەكە بەرزدەبنەوە و لە شاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 42 بۆ 43 پلە دەبێت و نزمترین پلەیش 27 پلە دەبێت .
وتیشی” بەپێی پێشبینیەكانیان سبەینێ گەرمای بەهێز و تاقەتپڕوكێن روو لە ناوچەكە دەكات و پلەی گەرمای راستەوخۆی بەر تیشكی خۆریش زیاتر دەبێت لە 54 پلە”.
لەلایەكی تریشەوە دەستەی كەشناسی عیراق پێشبینی دەكات سبەی پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بكەن لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەمشێوەیە، دهۆك و سلێمانی 42 پلە، هەولێر 45 پلە، ئەنبار 44 پلە، بەغدا، نەینەوا، كەركوك، كەربەلا، نەجەف، دیوانیە، و موسەننا 46 پلە، دیالە، سەڵاحەدین، بابل، زیقار و بەسرە ٤٧ پلەی سەدی، و میسان ٤٨ پلەی سەدی”.
ئ پ