فالح ساری: کورتهێنانمان هەیە و گرفت بۆ مووچە دروستبووە

مەودا میدیا-

وەزیری دارایی عیراق ئاشکرایکرد کورتهێنانی داراییان هەیە و بووەتەهۆی گرفت لەبەردەم تەواوکردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.

فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند “کۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان وسوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی نزیکەی حەوت ترلیۆن و 800 ملیار دینارە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لە چەند رۆژی ڕابردوودا نزیکەی سێ ترلیۆن دیناریان بۆ ژمارەیەک وەزارەت خەرجکردووەو لەئێستاشدا بڕی نزیکەی ترلیۆنێک و 500 ملیار دینار نەختینە لەبەردەستدایە”.

ئەوەشی خستەڕوو “قەبارەی کورتهێنانەکە نزیکەی سێ ترلیۆن و 300 ملیار دینارە بۆ تەواوکردنی مووچەی ئەم مانگە بەڵام وەزارەتەکەیان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ خەرجکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان