مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، باوكێك ته‌قه‌ى له كچه‌كه‌ى كردووه و كوشتوویه‌تى، پۆلیسى سلێمانیش زانیاریی ئاشكرا ده‌كات.
ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند “شەوی رابردوو بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە باوكێك تەقەی لە کچێکی خۆی کرد و بەهۆیەوە برینداربووه”.
باس له‌وه‌شكراوه “دواى ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌ى گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى، ئەمڕۆ سێشه‌ممه، کچەکەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “له ئێستادا باوکەکە بە گوێرەی ماددەی 405 دەستگیرکراوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”.
ع