مستەفا عەبدوڵڵا: وەزیری دارایی بڕوای بە قسەکانی خۆی نییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم دەداتەوە سەبارەت بە کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی پێنج مانگی رابردووی هەرێم.

مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند “تەنها داهاتی 10 مانگی رابردووی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم کە خۆیان بڕەکەیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی بەرزکردووەتەوە 605 ملیار دینار بووە کە هەر مانگێک نزیکەی 60 ملیار دینار دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزیری دارایی، داهاتی گومرگەکان، باج و سەرانە، کارەبا و کۆکردنەوەی دەیان جۆر داهات بە ناوی جیاواز لە هەرێمی کوردستان، ناکرێت حکومەتی هەرێم نەتوانێت 120 ملیار دیناری مانگانە کۆبکاتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەوان وایدەبینن کە وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم خۆشی بڕوای بە قسەکانی خۆی نییە و ئەم جۆرە لێدوانانە پاساوهێنانەوەیە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ قۆرخکردنی ئەو هەموو داهاتەی کە هەیە کە دەتوانن هەرێمی کوردستانی بە باشترین شێوە پێ ئاوەدان بکرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان