ئێران وه‌ڵامى ئیسرائیلى دایه‌وه‌… ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا فریاو بدات

مه‌ودا میدیا-

ئێران دووپاتی کردەوە کە تۆمەتەکانی ئیسرائیل بۆ بەرنامەی چەکی کیمیایی بە ئامانجی وروژاندنی ئەمه‌ریکایە بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی نوێ، ئەمەش دوای ململانێی هاوبەش کە لە مانگی شوباتی رابردوو لە نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکرد.

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” ڕایگەیاند “ئیسرائیل رەتیکردۆتەوە بەشداریی لە هەر رێککەوتنێکدا بکات کە چەکی ئەتۆمی، کیمیایی، یان بایۆلۆژی قەدەغە بکات، خاوەنی سەدان سەری ئەتۆمییە، هێرشی بۆ سەر حەوت وڵاتی ناوچەکە دەستپێکردووە و خاکی سێ وڵاتی داگیرکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئیسرائیل تەنها لە ساڵی رابردوودا ئەمه‌ریکای کێشا بە دوو شەڕی شکستخواردووی دژی ئێران، ئێستاش ئێران کە واژۆکەری پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمییە و ئەندامی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییە، تۆمەتبار دەکات بە دروستکردن و شاردنەوەی ئەو جۆرە چەکی کوشندە لەناو کارگەکانی دەرمانسازیدا”.

وتیشى “ئامانجەکە فریودانی ئەمه‌ریکا و پاڵنانی بۆ شەڕێکی نوێ و مەترسی خستنە سەر نەخۆشە ئێرانییەکان و کردنی بە ئامانج”.

ئەم لێدوانەی عیراقچی دوای رۆژێک هات کە ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە کار بۆ پەرەپێدانی چەکی کیمیایی دەکات.

یسرائیل کاتز لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن پارتی لیکودەوە بڵاوکراوەتەوە، وتی “ئێران لە پرۆسەی پەرەپێدانی چەکی کیمیاییدایە، ئیسرائیل رێگەی پێنادات ئەم توانایە بەدەست بهێنێت”.

وتیشی: ئەگەر بۆمان روون بێتەوە کە ئێرانییەکان بەنیازن هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، ناکرێت فەرمان بە سوپا بکەین کە هێرشی پێشوەختە ئەنجام بدات و هەڕەشەکە پووچەڵ بکاتەوە؟ ئەگەر ئێرانییەکان یەکەمجار هێرش بکەنە سەرمان ئەوە شکست دەبێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان