مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمموزی 2026، لەكاتی مامەڵەكانی رۆژانەی بازاڕی جیهانی، نرخی نەوتی عیراق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی ماڵپەڕی “بەغدادی ئەمڕۆ” بڵاویكردووەتەوە، نەوتی خاوی بەسرە بۆ 66 دۆلار و 65 سەنت بەرزبووەتەوە، هاوكات نەوتی خاوی بەسرە بۆ هەر بەرمیلێك گەیشتووەتە 64 دۆلار و 35 سەنت، ئەمەش گۆڕانكارییەكە بە ئاراستەی بەرزبوونەوە بە رێژەی 2.43% بۆ هەر بەرمیلێك.
سەبارەت بە نرخی نەوتی جیهانیش، نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 100 دۆلار و 29 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك، هاوكات نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس (WTI) گەیشتە 91 دۆلار و 22 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك، كە بە رێژەی -0.90% و -0.88% گۆڕانكارییەكانی تۆماركردووە.
ئ پ