مه‌ودا میدیا-
نرخى ته‌ماته له‌ناوخۆى هه‌رێم گرانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه ته‌ماته‌ى ناوخۆى عیراق كه‌مبووه‌ته‌وه و هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ش راگیراوه.
زانیار عه‌زیز، له عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، یه‌ك كیلۆ ته‌ماته له عه‌لوه به 1500 دینار بووه، به 1750 بۆ 2000 به هاوڵاتیی فرۆشراوه له دوكان و بازاڕه‌كان”.
وتیشى “هۆكارى گرانبوونى ته‌ماته ئه‌وه‌یه، ته‌ماته‌ى عیراق زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، ئێرانیش هه‌نارده‌ى ته‌ماته‌ى راگرتووه به‌هۆى شه‌ڕ و خراپى دۆخه‌كه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌گه‌ر ههناردهنهكردن به‌رده‌وام بێت و درێژه‌ى هه‌بێت ره‌نگه له ناوخۆى هه‌رێم یه‌ك كیلۆ بۆ سه‌رو 2000 دینار به‌رزبێته‌وه”.
ع