بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێکردەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2026/4/13، کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی ئاشکرایکرد کارەکانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستپێکردووەتەوە.

کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند ” بە هەماهەنگییەکی تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت، رێوشوێنی پاراستنی کارمەندەکانیان لە کێڵگەکە گرتووەتەبەر”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کاری لەپێشینەیان بریتییە لە پاراستنی سەلامەتیی گیانی کارمەندەکانیان و هەروەها پاراستنی دامەزراوە و سەرمایەی کێڵگەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان