لوقمان وەردی: نەخشە و شکۆی هەرێم شێوێندراوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پڕوپاگەندەکانی پارتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد یەکێتی لە ساڵی 2006ەوە تاوەکو 2026، دایکە راستەقینەکەی هەرێمی کوردستانە.

لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “باشترە لەجیاتی تۆمەتبەخشینەوە، بێنەژێرباری داخوازییەکانی خەڵک لە پێکهێنانی حکومەتێک کە رەنگدانەوەی هاوبەشی راستەقینە بێت لە کۆی جومگە هەستیارەکانی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە هەموو لایەنەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن لە حکومەتدا بەشداربن، هەروەها کورسییەکانیان لەگەڵ پارتی یەکسانە و ئەو پەرلەمانتارانەش بەشدارییان لە دانیشتنەکەی پەرلەمان کردووە لە دەرەوەی فراکسیۆنی پارتین”.

ئەوەشی خستەڕوو “نەخشە و شکۆی هەرێم شکێنراوە و شێوێندراوە، نەیانویستووە لەت بکرێت، ناشیانەوێت لەت بکرێت، بەڵام دەیانەوێت هەمووان بە یەکسانی لەم هەرێمە مافەکانیان وەک یەک بێت، دامودەزگاکان لەلایەن هێزێکەوە قۆرخ نەکرێت، چونکە چیتر یەکێتی ئەمە قبوڵ ناکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان