مەودا میدیا-
وتەبێژی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی جۆلانی ئاشکرایکرد رێگرییان لە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەی سەربازیی تەنەف لە باشووری وڵاتەکەیان کردووە.
عەلی مەحمود، وتەبێژی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی جۆلانی لە سوریا رایگەیاند “درۆنەکان لە خاکی عیراقەوە ئاڕاستەی بنکەی تەنەف و هێزەکانیان کرابوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانیان بەپەرچی هێرشە درۆنییەکەیان بۆ سەر بنکەی سەربازیی تەنەف لە باشووری وڵاتەکە داوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە”.
ب ح