وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێم هاته‌ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، چه‌ندنجارێك به‌ درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تیش راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 14ی نیسانی 2026، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە بەشێک نەبووە لە شەڕ و داواش دەکەین کە چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان