دیدگایەكی گشتگیر بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئابووری خرایەڕوو

مەودا میدیا-
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند” هەموو هێزە سیاسییەكان لە پشت حكومەتەوە وەستاون لە رووی پەرلەمانی و سیاسی و میدیاوە بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی بەرنامەی چاكسازییەكەی”.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوە كردووە” لە كۆبوونەوەكیاندا سەرۆكوەزیرانی عیراق دیدگایەكی گشتگیری بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئابووری خستووەتەڕوو، لەگەڵ كۆمەڵێك چارەسەر كە پاڵپشتی چوارچێوەی هەماهەنگییان بۆ دووپاتكرایەوە”.

باسی لەوەشكردووە” بەرنامەكان چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا و چالاككردنی یاساكانی كار و ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت دەگرێتەوە”.

جەختی لەوەشكردووەتەوە” هەموو هێزە سیاسییەكان پاڵپشتی خۆیان بۆ حكومەت و پەرلەمان دەربڕیوە بەمەبەستی سەرخستنی بەرنامەی چاكسازییەكەی و رێككەوتوون لەسەر ئەوەی هەنگاوەكانی تەواوكردنی كابینەكە خێراتر بكرێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان