مهودا میدیا-
پێشنیازکراوە کە نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران دیاری بکرێت، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم دەست لەکار بکێشێتەوە.
سەباح ساڵحی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی رەوتی حیکمە رایگەیاند “سیناریۆکە بەو شێوەیەیە کە نوری مالیکی بەفەرمی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت و دواتر لەسەر ویستی خۆی بکشێتەوە، ئەوەش وەک پەیامێک بۆ ئەمهریکا کە هەرچۆنێک بێت قسەی خۆیان بەرانبەر واشنتۆن ببەنە سەر”.
ئاماژەی بەوەشکرد “نوری مالیکی بەم پێشنیازە و کشانەوەکە رازی بووە، چوارچێوەی هەماهەنگیش ئێستا چاوەڕوانی هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمهریکایە و نایەوێت هەنگاوێک بنێت کە ئاڵۆزی زیاتری بەدوادا بێت”.
له ماوهى رابردوو، دۆتاڵد ترهمپى، سهرۆكى ئهمهریكا دژایهتیی خۆى بۆ كاندیدبوونهوهى نورى مالیكى بۆ سهرۆك وهزیرانى عیراق راگهیاند.
ع