رەنگە سبەینێ بەغدا مووچە بنێرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق فەرمانی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکات.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند “سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق قسەیان کردووە و لەگەڵ وەزیری داراییش قسە دەکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەلی زەیدی فەرمانی بە وەزارەتی دارایی کردووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی تێدا نەبێت و وەک هەموو ناوچەکانی تری عیراق خەرج بکرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند “پێش هاتنی جەژنی قوربان، مووچەی مووچەخۆرانی تەواوی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەو خەرج دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان