مەودا میدیا-
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (CENTCOM) ئاشکرایکرد کەشتیوانەکانی ئەو کەشتییە ئێرانییەی پێشتر هەوڵی بەزاندنی گەمارۆی دەریایی داو لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، گواستراونەتەوە بۆ پاکستان بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەیان.
تیم هۆکینس، وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند “ئەمڕۆ پڕۆسەی گواستنەوەی 22 ئەندامی تیمی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران-یان بۆ پاکستان کۆتایی پێهێناوەو هەفتەی رابردووش شەش کەشتیوانی ئێرانیان رەوانەی وڵاتێکی تر کردووە تاوەکو بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا “ئێستا کەشتی (تۆسکار) لە پرۆسەی گەڕاندنەوەدایە بۆ خاوەنە رەسەنەکەی، دوای ئەوەی مانگی رابردوو لە کاتی هەوڵدان بۆ پێشێلکردنی گەمارۆی دەریایی ئەمەریکا لەسەر ئێران، رێگری لێکراو لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکاوە دەستی بەسەرداگیرا”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، 4/19، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران هەوڵی تێپەڕاندنی کەنداوی عومان و گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمەریکای دا لەلایەن هێزەکانی مارێنزەوە دەستی بەسەرداگیرا.
ب ح