مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 206/11/19، هێزێكی ئەمنی لە شاری هەولێر هەڵیانكوتایە سەر بارەگای سەرەكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی و دەستیان بەسەر بارەگاکەدا گرت.
دڵشاد بابان، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی رایگەیاند “ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی، وردەکارییەکانی داخستن و دەستبەسەرداگرتنی بارەگاکەیان لە هەولێر ئاشکرا دەکەن”.
لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند “هێزێکی پۆلیس بەپێی یاسا و بە بڕیاری دادوەر چوون و بارەگای هاوپەیمانیی نیشتمانییان لە شارەکە داخستووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو حزبە بوون بە دوو گرووپ، یەکێکیان ناوی هاوپەیمانیی نیشتمانی و ئەوی تر هاوپەیمانیی دەنگی نیشتمانی، ئێستا لەسەر داوای لایەنێکیان و بەپێی یاسای پارتە سیاسییەکان ژمارە 17ساڵی 1993، رەفتاریان لەگەڵدا کراوە و فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ داخستنی بارەگاکانیان لە هەولێر و سلێمانی دەرچووە”.
ب ح