مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا مانگی رابردوو دوای چوونی بۆ توركیا، بە گەشتێكی سەربازی نهێنی وڵاتەكەی بەجێهێشتووە لە ترسی ئەو هەڕەشانەی كە ئێران بۆ تیرۆركردنی كردبووی.
ماَلپەڕەكە دەڵێت” دەبوو ترامپ بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ بە فڕۆكەی “ئایەر فۆرس وەن” بچێتە توركیا كە فڕۆكەیەكی نوێیە و لەلایەن قەتەرەوە دروستكراوە، بەڵام لە كاتی دەرچوونی لە وڵاتەكەی، لە پڕێكدا سواری فڕۆكەیەكی سەرۆكایەتی كۆنتر بوو، ئەمەش پرسیاری لەسەر ئاسایشی فڕۆكە نوێیەكە دروست كردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” گەشتەكە بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ یەكەم گەشتی نێودەوڵەتیی فڕۆكە نوێیەكە بووە، كە نوێكردنەوەی خێرایی فڕۆكەكە بووەتە هۆی ئەوەی پرسیار لە بارەی تێچوون و ئاسایشی فڕۆكەكەیەوە دروست بكات”.
واشنتۆن پۆست بە پشتبەستن بە بەرپرسێكی ئەمەریكی كە ئاشنایە بەو ئۆپەراسیۆنە رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ترەمپ لە بەردەم كامێراكان لە ئەنقەرە سواری فڕۆكەی كۆنی هێزی ئاسمانی یەك بووە، بە نهێنی لە رێگەی بارهەڵگری خواردنی فڕۆكەخانەكەوە گواستراوەتەوە بۆ فڕۆكەیەكی بچووكتر، كە فڕۆكەیەكی گواستنەوەی هێزی ئاسمانی C-32A بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” ئەم فێڵە لە وەڵامی هەڕەشەیەكی باوەڕپێكراو بووە لە دژی ترەمپ كە لەلایەن ئێرانەوە كرابوو بۆ تیرۆركردنی و ترسەكەش بەهۆی ئەوەوە زیاتر بووە كە توركیا هاوسنورە لەگەڵ ئێران.
ئ پ