مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد، دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردووبه رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زار و 100 دینار دابه‌زى”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه و جارێكى تر ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌و عیراق هۆكارى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه بوو، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ى رابردوو 100 دۆلار بۆ خانه‌ى 149 هه‌زار دینار دابه‌زى”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی عیراق 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان.
ع