مه‌ودا میدیا-
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیاى فه‌رمى ئێران، موجته‌با خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى ئێران له نامه‌یه‌كدا سوپاسى مامۆستایانى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات.
له نامه‌كه‌ى موجتەبا خامنەیی رابەری هاتووه “به‌هۆى پەیامی پرسە و پشتیوانیی ئەو مامۆستا ئایینیانە لە رابەری نوێی ئێران، سوپاسی هه‌موویانى کردووه و نزای سەرکەوتنی بۆ خواستوون لە خزمەتکردن بە ئایینی ئیسلام”.
له دواى كوژرانى عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران له 27ى مانگى رابردوو به‌هۆى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، سوپاى پاسداران، موجته‌با خامنه‌ییان وه‌ك رابه‌رى نوێى ئێران دیاریكرد.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا موجته‌با هیچ ده‌ركه‌وتنێكى نه‌بووه له ماوه‌ى شه‌ڕى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، به‌ڵام چه‌ندینجار په‌یامى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ع