مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان توانای کۆکردنەوە و ئامادەکردنی 120 ملیاری وەک داهاتی نانەوتیی نییە و لەبەرانبەریشدا بەغدا رەتیدەکاتەوە بەبێ رادەستکردنی ئەو بڕە لە داهاتی ناوخۆ مووچە رەوانەی هەرێم بکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “تاوەکو ئێستا وەزارەتەکەیان 60 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە بەڵام بەغدا ئامادە نییە ئەو بڕە وەربگرێت و داوای 120 ملیار دینار دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزیری دارایی عیراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی رادەست بکەن بە پێچەوانەوە ئەو بڕە لە بەشە مووچەی هەرێمی کوردستان دەبڕن”.
ئەوەشی خستەڕوو “- ئەگەر بەغدا ئەم مانگەش لێبڕین لە مووچە بکات، ئەوا کورتهێنانی زیاتر روودەدات و ژمارەیەک زۆر لە مووچەخۆر کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە زیاتر دوادەکەوێت”.
ب ح