مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران هیچ په‌له ناكه‌ین و په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆمان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “رێگریی لە ئێران دەکەین ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو داڕمان دەچێت”.
وتیشى “رێگریکردن لە ئێران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تەنها مەسەلەی کاتە، هێرشەکانمان بە توندی سەرکردایەتیی سەربازیی و تواناکانی ئێرانیان لاواز کردووە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پەیوەندیی راستەوخۆمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەیە و پەلەمان نییە بۆ رێککەوتن”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، رۆژى رابردوو محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران رایگه‌یاند “ئه‌گه‌ر دوژمن یه‌ك هه‌ڵه‌ى ستراتیژیی بكات شۆكى ده‌كه‌ین”.
ع