مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نیی داوایه‌ك ئاراسته‌ى كۆمپانیاكان ده‌كات.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “پێویستە لە ئێستادا كۆمپانیاكانى نه‌وت، نرخەکان بۆ بەکاربەران دابەزێنن بۆ ئه‌وه‌ى بارگرانیی له‌سه‌ریان دروستنه‌بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت هەنگاوی کرداری بنێن بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر شانی بەکاربەران لە رێگەی دابەزاندنی نرخی سووتەمەنییەوە”.
له دواى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، بازاڕى سووته‌مه‌نیی له جیهان رووبه‌ڕووى قه‌یران بووه‌ته‌وه و نرخه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌ته‌وه.
ع