پەیامێک لە سەرۆکی یەکێتییەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود کرد و ئاشکرایکرد لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “یەکێتی بە چاوی رێزەوە لە خەبات و رۆڵی مێژووی ئێوە و پارتە تێکۆشەرەکەتان دەڕوانێت کە بەشێکن لە مێژووی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەم رۆژەدا جەخت لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و هەنگاونان بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان، لەپێناو وڵاتەکەمان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان