مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگه‌یاند، هەندێک جار ئەمه‌ریکا دەیەوێت رێگە بە هەندێک کەشتی بدات تێپەڕن، بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە کە کەشتیەکان بەبێ مۆڵەتی ئێران بە سەلامەتی تێپەڕن یان نا، ده‌شڵێت، گه‌رووه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى پاسدارانى ئێراندایه.
ئه‌بولفه‌زل شیكارچى، وته‌بێژى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران وتى “شەڕ خۆی لە خۆیدا شتێکی باش نییە، بەڵام سەرەڕای زیانە گەورەکان، میللەتەکەمانی هێور کردووەتەوە و ئامادەمانکردووە بۆ سەختی و شەرەفی گەورەتر لە بەرگریکردن لە نیشتمان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لە کاتی یەکەمین شەڕی سەپێنراودا و لە کاتی بەرگریکردن لە ئێران، هێزە چەکدارەکان هەوڵیان دەدا توانای شەڕکردنیان بەرەوپێش ببەن و سوود له تەکنەلۆجیای سەردەمیانە وەربگرن، نموونەیەکی ئەمەش دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی مووشەک بوو لە کاتی شەڕ لەگەڵ رژێمی بەعسى عیراق”.
باسى له‌وه‌شكرد “سەرەڕای سەرکێشی دوژمن گەرووه هورموز لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە و هه‌ر كه‌شتییه‌ك تێپه‌ڕێت پێویستیی به ره‌زامه‌ندى ئێران و ئه‌و شوێنه‌ى بۆى دیاریده‌كرێت”.
ع