مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا ئاشکرایکرد هەڕەشەکردن بە بەکارهێنانی دایکی بۆمبەکانی جێگای شەرمە زارییە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “بەرپرسانی ئەمەریکا شەڕیان کرد و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە تاران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی رابگرن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا بۆ یەکەمجار مووشەکی (PrSM)ی لە لامێردی ئێران بەکارهێنا، ئێستاش بانگەوازی بەکارهێنانی(دایکی هەموو بۆمبەکان) دەکات بۆ ئەوەی لە رێگەی هەڕەشەوە دیپلۆماسییەت بەڕێوەببات”.
ئەوەشی خستەڕوو “هیچ ناکۆکییەک لەم رەفتارەدا نییە، بەڵام ئەمە کارێکی شەرمهێنەرە، کێیە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکات”.
ب ح