ناتانیاهۆى هاوارى لێ هه‌ستاوه‌ و هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌به‌كان كورسیی زۆریان هێناوه‌

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه‌، دووبەرەکی لە ناو هاوپه‌یمانى گادی ئایزنکۆت، ڕکابەری سەرەکی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سەبارەت بە قبوڵکردنی پشتیوانیی لایەنە عەرەبییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە دوای هەڵبژاردنێکی گەرم و گوڕ، ئاشکراکرد.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، پێشبینی دەکرێت لایەنە عەرەبییەکان بە کۆی گشتی 19 کورسی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) بەدەستبهێنن و پێشنیازیان کردووە هاوکار بن لە رووخاندنی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ، تەنانەت بەبێ ئەوەی بچنە نێو هاوپەیمانییەکی نوێشەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ژماردنی دەنگەکان، هاوپه‌یمانى ناتانیاهۆ بە کۆکردنەوەی 53 کورسی لە پێشەنگدایە، لە بەرانبەردا 48 کورسی بۆ هاوپه‌یمانى ئایزنکۆت، بەڵام هیچ لایەنێک زۆرینەی پێویستیان نییە بۆ پێکهێنانی حکومەت (61 کورسی لە کۆی 120 کورسی).

سەرەڕای رۆڵی یەکلاکەرەوەیان لە شکاندنی بنبەستی سیاسی، ئایزنکۆت و لایەنە سەرەکییەکانی بلۆکەکەی تا ئێستا ئامادەیییەکی کەمیان نیشانداوە بۆ قبوڵکردنی ئەم پشتیوانییە.

ئەم ئۆفەرە لە کاتێکدایە کە ناتانیاهۆ و پارتەکەی لیکود پرسیار لە شەرعیەتی ئەو دەنگانە دەکەن کە لایەنە عەرەبییەکان بەدەستیان هێناوە و بە ئاماژەدان بە ناڕێکیی لە هەڵبژاردنەکاندا.

یەدیعوت ئەحرۆنۆت لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە تا چەند بلۆکی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتیی ئایزنکۆت دابەش بووە لەسەر ئەوەی تا چەند دەتوانرێت پشت بە ئەندامانی پەرلەمانی عەرەب ببەسترێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

پێشبینی ناکرێ هیچ کام لە دوو بلۆکی سیاسی سەرەکی، نەتانیاهۆ و ئایزنکۆت، ئەو 61 کورسییە دەستەبەر بکەن کە پێویستە بۆ زۆرینەی کنێست، ئەمەش پارتە عەرەبییەکان دەخاتە پێگەیەکی سەرەکییەوە.

یوسف جەبارین، سەرکردە لە لیستی هاوبەش، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بە “ڕۆژێکی مێژوویی” وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە رەنگدانەوەی پەرەسەندنی کاریگەریی سیاسیی هاوڵاتییانی عەرەب لە ئیسرائیل.

جەبارین وتیشی “ئێمە سەلماندمان کە ئێمە هێزێکی سیاسیین کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت و هیچ ئایندەیەک لێرە بەبێ دەنگی ئێمە بنیات نادرێت”.

ناوبراو دوورخستنەوەی ناتانیاهۆی لە پۆستەکەی بە ئەولەویەتی بەپەلەی بۆ “لیستی هاوبەش” زانی، بانگه‌شه‌ى پارتى لیکودی پارته‌كه‌ى “ناتانیاهۆ”ى سەبارەت بە بوونی پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن رەتکردەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان