مهودا میدیا-
میدیاكانى ئیسرائیل بڵاِویانكردهوه، دوو برای بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران تۆمەتبار کردووە، دوای ئەوەی گوایە زانیاری ساختە و دروستکراوی AIیان لەگەڵ بریکارێکی ئێرانی ئاڵوگۆڕ کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە، ئەو برایانە خەڵکی ناوچەی جودی هیڵزن، تۆمەتبارن بە تاوانی ئەمنی لەوانە پەیوەندیکردن بە بریکارێکی بیانی و گواستنەوەی زانیاری بۆ دوژمن لە بەرامبەر پاداشتی دارایی.
رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە “لە تۆمەتی تۆمەتباری سەرەکیدا بریکاری ئێرانی فریوداوە و ئەو زانیاریانەی پێداوە کە بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد بەدەستی هێناوە”.
گوایە تۆمەتبارەکە زانیاری لەسەر هێرشی داهاتووی ئەمهریکا و ئیسرائیل لە ئێران ناردووە، لەگەڵ لیستی شوێنە ستراتیژییەکانی ناو ئێران کە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و نەخشەی گووگڵ دەستنیشانکراون.
تۆمەتباری سەرەکی و بریکاری ئێرانی لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا دەستیان بە پەیوەندیکردن کرد، دوای ئەوەی بریکارەکە پەیوەندی بەو برایەوە کرد، کە ناوێکی ساختەی پێشکەش کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە خوێندکاری زانستی کۆمپیوتەرە و خەریکە پەیوەندی بە یەکەی 8200ی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیلەوە دەکات.
بەپێی ئەو تۆمەتە، ئەو بریکارە پرسیاری لە تۆمەتبارەکە کردووە کە ئایا ئیسرائیل دەستی هەبووە لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووى ئێران لە رووداوێکی كهوتنهخوارهوهى هێلیکۆپتەردا، تۆمەتبارەکە وەڵامی ئیجابی دایەوە و بەڵگەنامەیەکی بۆ نارد کە بە بەکارهێنانی ChatGPT دروستکرابوو کە ئاماژەیە بۆ دەستوەردانی ئیسرائیل.
ع