شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد سبەینێ بەشێوەیەکی گشتی کەشی هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری ئەمێننەوە.

ئاراس جەبار، شارەزایەکی بواری کەشناسیی راگەیاند “رۆژی دووشەممە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەونە ژێرکاریگەریی کەشێکی ناسەقامگیر لە ئەنجامی کاریگەریی لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سەرەتاش لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات بەشێوەی چالاکبوونی هەورە و بروسکە و تاوە باران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژی سێشەممە کاریگەری ئەو کەشە ناجێگیرە بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر پارێزگا و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان، لەنێوان رۆژانی 16 بۆ 18ی ئەم مانگەش لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی هەورە بروسکە و بارانبارین هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان