مەودا میدیا-
عیراق لە ماوەی نۆ مانگی یەكەمی ساڵی 2026ـدا نزیكەی 834 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی دەرهێناوە و بەرزترین ئاستی تێكڕای بەرهەمهێنانی رۆژانەش لە مانگی ئەیلولدا بووە كە 4.399 ملیۆن بەرمیل بووە.
بەپێی راگەیەنراوێكی ناوەندی ئیكۆ عیراق “بەرهەمهێنان لە مانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتدا لە 4.1 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا تێپەڕیوە، پێش ئەوەی لە مانگی ئادارەوە بە شێوەیەكی بەرچاو داببەزێت كە ئەو مانگە هاوكات بوو لەگەڵ كاردانەوەكانی جەنگ لە ناوچەكەدا”.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە “تێكڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە لە مانگی كانوونی دووەمدا گەیشتووەتە 4.097 ملیۆن بەرمیل، لە شوباتدا 4.140 ملیۆن، پاشان لە ئاداردا دابەزیوە بۆ 1.906 ملیۆن، لە نیساندا بۆ 1.633 ملیۆن و لە مانگی ئایاریشدا گەیشتە نزمترین ئاست كە 1.406 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێكدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە”دوای ئەو ماوەیە بەرهەمهێنان دەستی بە بووژانەوە كرد و لە مانگی حوزەیراندا 1.525 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرهەمهێنرا، دواتر لە مانگی تەمموزدا 2.901 ملیۆن و لە مانگی ئابیشدا 3.746 ملیۆن، پێش ئەوەی لە مانگی ئەیلولدا بگاتە 4.399 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا”.
ئ پ