مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان سەبارەت بە گرانی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و دابین نەکردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاوڵاتییان ئاشکرایکرد بەهانەکانی حکومەتی هەرێم بێ بنەمان.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “بەرهەمهێنانی هەربەرمیلێک نەوتی خام لە هەرێمی کوردستان بە تێچووی 16 دۆلار راست نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو نەوتەی بەکاردەهێنرێت بۆ پاڵاوتنی نەوت، گاز و بەنزین لە کێڵگەی خورمەڵە و لەلایەن کۆمپانیای کارەوە بەرهەم دەهێنرێت، کە موڵکی خۆیانە، لە کاتێکدا هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لە کێڵگەکە کار ناکات تاوەکو داوای زیاتر لە 16 دۆلار بکات بۆ دەرهێنانی هەربەرمیلێک نەوت”.
ئەوەشی خستەڕوو “کۆمپانیای کار و لاناز، کۆگاکانی هەڵگرتنی نەوت و بەنزین و بەنزینخانەکان هەمووی سەربە خۆیانە و بوونەتە بازرگان بەسەر میللەتەوە، سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بووتە دۆسییەی ستەمکاریی”.
ب ح